2020-01-21   848     
راگەیاندنی پۆلیسی ھەولێر لهڕونكردنهوهیهكدا ڕایگدهگهیهنێت كه هۆكاری گیانلەدەستدانی دایکو دو منداڵەکەی عەنکاوە بەھۆی سۆباوە بووە.
ئاوێنه: لهڕونكردنهوهكهدا هاتووه، دوای دۆزینەوەی تەرمی سێ ھاوڵاتی لەماڵێک، دەستبەجێ پۆلیسی عەنکاوە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردو لەئەنجامە سەرەتاییەکان دەردەکەوێت کە ھۆکاری گیانلەدەستدانی دایکو دو مناڵەکەی بەھۆکاری ھەڵچونی سۆباوە بووە.
ڕاشیگهیاندووه، بۆ پشتراسکردنەوەی لێکۆڵینەوەکانمان ئێستا تەرمەکان لەپزیشکی دادیە بۆ ئەنجامدانی پشکنین تاکو بگەینە راستی روداوەکە وە دواتر رونکردنەوەی زیاتر دەدەینە بەر دیدی ئێوەی بەرێز."
پێشتر رائید هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاندبو، 19ی ئهم مانگه تەرمی دایکێک لەگەڵ کچو کوڕێکیدا لەماڵی خۆیاندا دۆزراونەتەوە کە تاوەکو ئێستا رون نەبۆتەوە بۆچی گیانیان لەدەستداوە.
ئهوهشی وتبو، دایکەکە لەدایکبوی ساڵی 1982ە، کوڕەکە لەدایکبوی 2002و کچەکە لەدایکبووی 2005ـەو کریستیانن. خێزانەکە خەڵکی سنوری کەرکوکن، بەڵام چەند ساڵێکە لە هەولێر دادەنیشن.