2020-01-21   1464     
سۆران عومهر
سۆران عومهر، ئهندامی پهرلهمانی كوردستان ئاشكرای دهكات كه تەندەرێک لەسەر کاغەز زەرەر دەکات، بەڵام لەجێبەجێکردندا مانگی ٣ ملیۆن دۆلار قازانج دەکات.
ئاوێنه: سۆران عومهر لهڕونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاندووه، ئەم تەندەرە لە ١٢/١/٢٠٢٠وە جێبەجێ بووە، بۆ گواستنەوەی کۆندیسێت لەدانا غاز لەکۆرۆمۆرەوە بۆ خورمەڵە، کۆمپانیایەک ئەم کاری گواستنەوەی بۆ دەرچووە بۆ ھەر تەنێک بە ١٥ دۆلارو ٤٠ سەنت.
ئاماژهی بۆ ئهوهشكردووه كه ئەوەی سەیرە کرێی گواستنەوەی تەنێک لەو ماددەیه لەنێوان کۆرۆمۆرو خورمەڵە ١٧ دۆلارە! مەسروفاتی ستاف و پئدانی سەرانە بەو چەکدارانەی دەتپارێزن پارەیەکی زۆری دەچێتە سەر زیانی ھەر تەنێک بەپێی تەندەرەکە ٤ دۆلارە! بەم پێیە مانگی ٢٠٠ ھەزار دۆلار زیان دەکات! کەچی ئەم کارە نەک زەرەر ناکات، بەڵکو مانگی ٣ ملیۆن دۆلار قازانج دەکات!
ناوبراو دهڵێت، "ئەمە مەتەڵی گەندەڵی و چۆنێتی قازانج کردنە بەفێڵ و دزی! وردەکاریەکە لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەخەمەڕو کە چۆن ئەم کارە بەزەرەر وەردەگرن بەڵام بەقازانجی خەیاڵی لێی دەرەچن!".
ئهو پهرلهمانتاره ئهوهشی خستۆتهڕو كه وەزارەتی ناوخۆ دوو لیوای پاراستنی نەوت و گازی ھەیە بەڵام ببینن چۆن ئەم پرۆسەی گواستنەوەی کۆندێسێتە ئەنجامدەدرێ بەچەکدارەوە بە دۆشکەو بیکەیسی دەپارێزێ.
راشیگهیاندووه، "ئەم مەسەلەم گەیاندۆتە ئەنجومەنی وەزیران چاوەڕێی ھەڵوێستیانم بزانم راستە چاکسازی؟!".