2020-01-21   652     
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، دادگاییكردنی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ده‌ستپێكرد.
ئاوێنه: كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر له‌دانیشتنێكی تایبه‌تیدا ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مریكا، دادگاییكردنی دۆناڵد تره‌مپی ده‌ستپێكرد.
ئه‌نجومه‌نی پیرانی ئه‌مه‌ریكا رۆژی پێنجشەممەی رابردو بەفەرمی تاوتوێی پرۆسەیدادگاییكردنی دۆناڵد ترەمپ ده‌ستپێکرد. ئەمەش دەبێتە سێهەمین جار ئەم ئەنجومەنە لەم جۆرە دادگایی کردنەی سەرۆک لەمێژوی ئەمریکادا ئه‌نجامبدات.
جۆن رۆبەرتس، سەرۆکی دادگای باڵا سوێندی دەستوری خوارد بۆ ئەوەی سەرۆکایەتی پرۆسەی دادگایکردنی ترەمپ بکات. پاشان داوای لەهەمو سیناتۆرەکان کرد سوێند بخۆن کە بەگوێرەی دەستورو یاساکان بێلایەن بن.
بەگوێرەی دەستوری ویلاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا، سەرۆکی داد دەبێتە کەسی سەرپەرشتیاری دادگاییەکە، بەڵام تەنها سەد ئەندامی ئەنجومەنی پیران بڕیاری کۆتایی دەدەن.
دیموكراته‌كان تره‌مپ به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن كه فشاری خستۆته سه‌ر ئۆكرانیا، بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌كوڕی جێگری پێشووی ئه‌مریكا جۆ بایدن بكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بایدن ده‌یه‌وێت كێبڕكێی تره‌مپ بكات له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتودا.
تۆمه‌تێكی دیكه‌یان ئه‌وه‌یه، تره‌مپ رێگریی كردووه له‌هه‌وڵه‌كانی لێكۆڵینه‌وه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌و پێشێلكارییه.
له‌به‌رامبه‌ردا ترەمپ تۆمەتبارکردنەکەی له‌لایه‌ن دیموكراته‌كانی ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه بەفێڵ‌و شه‌رمه‌زاریی وه‌سفده‌كات.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی دادگاییکردنەکەیه‌وه له‌لایه‌ن ئەنجومەنی پیرانی وڵاته‌كه‌یه‌وه وتی، ئەوکارە جێگەی شەرمەزارییە.
ئه‌مرۆ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا به‌شداری لەکۆڕبەندی ئابوری داڤۆسدا كرد كه لەسویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
وتیشی، "ئەو دادگاییکردنە تەنها چەواشەکارییەکە، کۆمەڵێک جادوگەر سەرپەرشتی دەکەن، بەڕاستی ئەوکارە جێگەی شەرمەزارییە".