کەتیبەکانی حزبوڵا هەڕەشە لەبەرهەم ساڵح دەکات: لەبەرئەوەی لەگەڵ ترامپ کۆبویتەوە لەبەغدا دەرتدەکەین
  2020-01-22       1716       

سەرکردەیەکی کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق هەڕەشە لەبەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق دەگرێت لەبەر ئەوەی لەداڤۆس لەگەڵ دۆنالد ترامپ کۆبووەتەوەو دەلێت "بەخێرنەیتەوەو لەبەغدا دەرت ئەکەین".

 

ئاوێنە:  ئەبو عەلی عەسکەری سەرکردەی دیاری کەتیبەکانی حزبوڵای عێراق لەتویتێکدا نوسیویەتی "چەند پێداگریمان کرد لەسەر ئەوەی بەرهەم ساڵح لەگەڵ ترامپی ئەحمەق‌و ئەو پێڕە پیاکوژە کۆنەبێتەوە کە لەگەڵین، گەرنا عێراقییەکان هەڵوێستیان دەبێت بەرامبەری، بەهۆی سەرپێچیکردنییەوە لەئیرادەی گەل‌و نادیدە گرتنی ئەو خوێنە پاکانەی ئەم عەسابەیە رژاندی".

دەشنوسێت "ئێستا دەڵێێن بەخێرنەیەیتەوە، کار دەکەین لەگەڵ رۆڵەکانمان بۆ دەرکردنی لەبەغدای کەرامەت‌و سەربەرزیی".

 

 

 

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×