بەرهەم ساڵح و دۆناڵد ترەمپ لەمیانی لووتکەی داڤۆس کۆبوونەوە
  2020-01-22       520       
بەرهەم ئەحمەد ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لەمیانی بەشداری کردنی لە لووتکی داڤۆس، چاوی کەوت بە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا.
 
ئاوێنه‌: ئەمڕۆ، چوارشەممە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، سەرۆککۆماری عێراق لە سویسرا لە میانی لووتکەی داڤۆس لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا کۆبوویەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات، مانەوەی هێزەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان و پرسەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.

هاوکات ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەمیانی هەمان لووتکەدا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کۆبوویەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×