2020-01-22   767     
بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كرا كه شازاده ، جێنشینی سعوودیه پێنج مانگ پێش كوشتنی جه‌مال خاشقجی ته‌له‌فۆنی خاوه‌نی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست-ی هاككردووه كه خاشقجی تیایدا كا‌ری كردووه.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵێكی تایبه‌تی رۆژنامه‌ی The Guardianی به‌ریتانی له په‌یامێكی ڤیدیۆییدا كه له هه‌ژماری واتس ئاپی بن سه‌لمان-ه‌وه نێردراوه، ته‌له‌فۆنی خاوه‌نی رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست، جێف بیسۆز هاككراوه كه له هه‌مان كاتدا خاوه‌نی كۆمپانیای كڕین و فرۆشتنی ماڵپه‌ڕی ئامازۆن-ه.
له هه‌واڵی رۆژنامه‌كه‌دا كه پشتبه‌ستن به‌و پسپۆڕانه‌ی له رووداوه‌كه ده‌كۆڵنه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، باس له‌وه كراوه كه ده‌ركه‌وتووه له‌و په‌یامه‌ی له هه‌ژماری كه‌سی بن سه‌لمان-ه‌وه بۆ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی بیسۆز هاتووه كۆدی تێدابووه كه “ئه‌گه‌ری زۆره” زیانبه‌خش بووبێت.
له هه‌وڵی رۆژنامه‌كه‌دا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه كراوه كه دوای ئه‌و نامه‌یه‌ی له یەکی ئایاری ٢٠١٨‌دا نێردراوه، زانیارییه‌كی زۆر له هه‌ژماری بیسۆز دابه‌زێندراوه.
له هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه پێنج مانگ دوای رووداوی هاككردنه‌كه كوشتنی خاشقجی روویداوه و دوای نۆ مانگ له رۆژنامه‌ی National Enquirer كه له ئه‌مریكا بڵاوده‌بێته‌وه ده‌ستكراوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵ له‌سه‌ر ژیانی تایبه‌تی بیسۆز.
له هه‌واڵه‌كه‌دا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كراوه‌ته‌وه كه په‌یوه‌ندییه‌كی نزیك له‌نێوان خاوه‌نی رۆژنامه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیاكه، ده‌یڤد پیكه‌ر و بن سه‌لمان-دا هه‌یه.
رۆژنامه‌ی گاردیان ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه شاره‌زایان پێیانوایه جێنشینی سعوودیه له‌و رێگه‌یه‌وه هه‌وڵیداوه به‌ربه‌و ره‌خنانه بگرێت كه رۆژنامه‌ی واشنتۆن پۆست لێیده‌گرێت.