راگەیەندراوی كۆشكی سپی لەبارەی كۆبونەوەی دۆناڵد ترەمپ و نێچیرڤان بارزانی
  2020-01-22       1360       

كۆشكی سپی رایگەیاند، لە كۆبونەوەی نێوانیاندا لە داڤۆس، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكاو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان جەختیان لە پابەندبون بە كاركردن بۆ تێكشكاندنی داعش كردۆتەوە.

ئاوێنە: کۆشکی سپی لە راگەیەندراوێکدا ئەنجامی کۆبونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئەمریکای بڵاوکردەوە و رایگەیاند"سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ هاوبەشیی بەردەوامی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. "

بەپێی راگەیەندراوەكە، لە کۆبونەوەکەدا هەردولا جەختیان لە پابەندی خۆیان بۆ کارکردن بۆ تێکشکاندنی داعش دوپاتکردۆتەوە.

سەرۆکی ئەمریکا سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستانیشی کردوە بەهۆی پاڵپشتی بەردەوامی هەرێمی کوردستان بۆ ئاوارە و پەنابەران.

هاوکات سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لەبارەی کۆبونەوەکە رایگەیاند، "لە کۆبونەوەیەکی بەرهەمدار و دۆستانەدا لە داڤۆس، خۆشحاڵم بوم بە بینینی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، ئەو پێزانینی هەبو بۆ رۆڵی کوردستان لە شەڕی هاوبەش لەدژی داعش و پارێزگاریکردن لە کەمینەکان. من سوپاسی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکام کرد بۆ سەرکردایەتی و پاڵپشتی. ئێمە قسەمان لەسەر بەشەکانی دیکەی عێراق و هاوئاهەنگی ئابوری کرد."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×