2020-01-23   623     
بڕیارە سبەی خۆپیشاندانە ملیۆنییەکەی موقتەدا سەدر، دوور لە گۆڕەپانی تەحریر ئەنجام بدرێت.
سەڵاح عوبەیدی، وتەبێژی فەرمی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر ئاشکرای کرد، "خۆپیشاندانی ملیۆنی لە ناوچەی چواڕیانی زانکۆی بەغدا لە ناوچەی جادریە دەکرێت، بۆ ئەوەی کاریگەری بەسەر خۆپیشاندانی خەڵکەوە نەبێت".
پێشتر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێکدا خەڵكی بۆ ئەم خۆپیشاندانە ھانداوە و نووسیویەتی: "خۆپیشاندان بكهن، بهرهو پێشهوه بڕۆن، وڵاتهكهم شوێنی بێگانهی تێدا نابێتهوه، سهروهری و چاكسازی داواكاریی ریشهیی و نوێبوهوهیه".