بەرهەمهێنانی بەروبومی سەوزە‌و میوە لەژێر چاودێری تەندروستیدایە
  2019-02-25       1557       

بەرهەمهێنانی بەروبومی سەوزە‌و میوە لەژێر چاودێری تەندروستیدایە، بۆ بەرزكردنەوەی ئاستی بەروبومی ناوخۆیش پشتوانی زیاتری جوتیاران دەكرێت. 


ئاوێنە، راگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی: ئەمڕۆ دووشەممە 25.2, بەئامانجی گرنگیدانی زیاتر بە بەروبومی ناوخۆیی و راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەرهەمی ناوخۆیی و هاوردەكراودا لە " ئاوات محەمەد  قائیمقامی سلێمانی لەگەڵ لیژنەی دیاری كردنی هاوسەنگی سەوزەو میوە" كۆبووەوە.


لە بارەی هەوڵەكانی حكومەت بۆ بایەخدان بەبەرهەمی خۆماڵی ئاوات محەمەد رایگەیاند: بۆ زیاتر بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبونی ناوخۆیی وەك هەمیشە بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی كردنی جوتیاران و پرۆژە خۆماڵییە كشتوكاڵییەكان ,  قائیمقامی سلێمانی ووتیشی : پاڵپشتیەكانیان بۆ پرۆژە خۆماڵییەكان وادەكات هاوشێوەی وڵاتانی دونیا بەرهەمی چوار وەرزەی سەوزەو مییوە بەرهەم بهێندرێت و تا ئاستێكی باش پێداویستی بازاڕ دابین بكات.

 
قائیمقامی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەبەراورد بە ساڵانی رابردوو ئاستی بەرهەمهێنانی بەروبومی ناوخۆیی گەشەی بەرچاوی بەخۆوە بینیووە , روونشی كردەوە وەك حكومەتی خۆجێی سلێمانی بەردەوام دەبن لە پالًپشتیەكانیان بۆ پرۆژە خۆماڵییەكشتوكاڵییەكان بە ئامانجی زیاتر پێشخستنی ئەو پرۆژانەو دابینكردنی پێداویستی بازاڕ بۆ ئەوەی كەمترین پشت بەبەرهەمی هاوردەكراو ببەسترێت.

 
ئاوات محەمەد دەشڵێت : لە "75-80%" بەرهەمی سەوزەو میوەی خۆماڵی لە ژێر چاودێری تەواوی مەرج و رێنماییە تەندروستیەكاندا لە خانووە پلاستیكییەكان بەرهەم دەهێندرێت كە هیچ زیانێكی تەندروستی بۆ هاوڵاتیان نیە,  لەبارەی ئەو سەوزە و میوانەش كە تا ئێستا بەئاوی قورس بەرهەم دەهێندرێت قائیمقای سلێمانی رایگەیاند رێگری تەواو لە هەموو ئەو كەسانە دەكەن كە ئەو جۆرە سەوزەو میووەیە بەرهەم دەهێنێت" .

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×