2020-01-23   729     
سه‌رۆک كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح رایده‌گه‌یه‌نێت: ''به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی کە كه‌سانی نایاسایی ئه‌نجامیانداوه، زیاتر له 600 خۆپیشانده‌ری ئاشتیخوازی بێ‌تاوان كه زۆربه‌یان گه‌نج بوون، كوژراون''.
به‌رهه‌م ساڵح له‌چوارچێوه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووریی جیهانییدا كه له شاری داڤۆسی سویسرا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و باسی له‌وه كرد كه گه‌نجانی عێراقی له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی ژیانێكی باشتر، هه‌لی كاری زیاتر، باشتركردنی كه‌رتی خزمه‌تگوزاری و كۆتاییهێنان به‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره وڵاتی ئیفلیج كردووه خۆپیشاندان سازده‌كه‌ن.
سه‌رۆک كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح وتی: ''به‌هۆی ئه‌و توندوتیژیانه‌ی کە كه‌سانی نایاسایی ئه‌نجامیانداوه، زیاتر له 600 خۆپیشانده‌ری ئاشتیخوازی بێ‌تاوان كه زۆربه‌یان گه‌نج بوون، كوژراون''.
به‌رهه‌م ساڵح باسی له‌وه كرد كه خۆپیشانده‌ران داوای ئیداره‌یه‌كی سیاسیی دیموكراسیی ده‌كه‌ن كه ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته‌كان بێت و شكۆی له‌ده‌ستچوویان بۆ بگێڕێته‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و شه‌فاف، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خته به‌سه بۆ كۆتاییهێنان به خۆپیشاندانه‌كانی گه‌ل.
سه‌رۆک كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح سه‌باره‌ت به گرژیی نێوان ئه‌مریكا و ئێران و بوونی عێراق به گۆڕه‌پانێكی پێكدادان له‌نێوان ئه‌و دوو وڵاته‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هه‌وڵیان داوه په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ هه‌موواندا دروست بكه‌ن، په‌لكێشكردن بۆ نێو پێكدادانه‌كان كه له‌نێو بژارده‌كاندا نییه هیچ سوودێكی نییه بۆیان.
به‌رهه‌م ساڵح باسی له‌وه كرد كه پێویست ناكات هیچ وڵاتێك عێراق ئاراسته بكات كه له‌گه‌ڵ كێدا و چۆن په‌یوه‌ندی دروست بكات، له‌به‌رئه‌وه پێویسته ئه‌و سیاسه‌ته‌ی په‌یڕه‌و ده‌كرێت، ئه‌و په‌یوه‌ندیه ئابووریی و دیپلۆماسیانه له‌لایه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه نیشتمانییه‌كانه‌وه ئاراسته بكرێن نه‌وەك كه‌سانی دیكه‌وه.
سه‌رۆک كۆماری عێراق، به‌رهه‌م ساڵح هەروەها ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه بانگه‌وازی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ده‌ركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له وڵات ئاماژه‌ی نادیاری یان دوژمنایه‌تیی نییه، به‌ڵكو كاردانه‌وه‌یه‌كه به‌رامبه‌ر شتێك كه زۆر عێراقی پێیانوایه سه‌روه‌ری وڵاته‌كه‌یان پێشێلكراوه، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه ئه‌و بابه‌ته به دیالۆگ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
له رۆژی یەکی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩ه‌وه تا ئێستا خۆپیشاندانه‌كانی دژبە حكوومه‌تی عێراق به‌هۆی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی، بوونی گه‌نده‌ڵیی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له كاروباری ناوخۆی وڵات، درێژه‌یان هه‌یه.
به‌هۆی خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، عادل عه‌بدولمه‌دی له ٢٩ی تشرینی دووه‌مدا ده‌ستیله‌كاركێشایه‌وه، تا ئیستاش نه‌توانراوه حكوومه‌تی نوێ پێكبهێنرێت.