خوێنداکارانی خوێندنگەیەک لە ژووری مردوو شۆردندا وانە دەخوێنن
  2020-01-23       700       

بە هۆی خراپی و کۆنی بینا و کەمی جێگای خوێندکارانەوە، لە سنوری شارۆچکەی خانەقین خوێندنگەیەک  لە ژووری مردوو شۆردندا وانە دەخوێنن.

خوێندنگەی گاخۆر کە دەکەوێتە گوندی گاخۆر سەر بە شارۆچکەی خانەقین، 50 خوێندکاری هەیە و خوێندنگەکە لە ناو ماڵێکدایە لە هەمانکاتدا مزگەوتی گوندەکەش لە ناو ئەو ماڵەدایە حەوت ژووری تێدایە، کۆنی بیناکەش وایکردووە لەکاتی بارانباریندا بەهۆی مەترسی ڕوخانەوە دەوامی تێدانەکرێت، بە ناچاری مامۆستایانی خوێندنگەکە  ژوری مردوو شۆردن وەک یەکێک لە پۆلەکان بەکاردەهێنن

جەمال عەلی بەڕێوەبەری خوێندنگەکە بە ئاژانسی ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە، خوێندنگەکە بە گڵ سەری گیراوە و کۆن بووە و بەکەڵکی نۆژەنکردنەوە نەماوە، مەترسی ڕوخانی لەسەرە.

باسی لەوەشکردووە،لەکاتی باراباریندا لەبەرمەترسی ڕوخانی وانەی تێدا ناخوێنن، تا ئێستا چەند جارێک بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی گەرمیانیان ئاگادارکردۆتەوە بەڵام، هیچ وەلامێکیان نەدراوەتەوە.

هاوکات، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاندووە، ئاگاداری دۆخی خوێندنگەکەن ناویان خستۆتە لیستی ئەو خوێندنگایانەی مەترسی ڕوخانیان لەسەرە، داویان لە حکومەت کردووە وەڵامیان بدەنەوە بۆ نژەنکردنەوەی ئەو خوێندنگەیە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×