حەشدی شەعبی دژایەتیی خۆی بۆ دانانی دژەموشەکی ئەمریکی لە عێراق راگەیاند
  2020-01-23       629       

هاوپەیمانیی فەتح دژایەتیی خۆی بۆ دانانی دژەمووشەکی ئەمریکی لەسەر خاکی عێراق، راگەیاند.

ئاوێنه‌: کەریم علێوی، پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی فەتح بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندوە، بڕیاری دەرکردنی هێزە ئەمریکی و بیانییەکان بڕیاری پەرلەمانی عێراقە ''بە هەموو پێکهاتەکانییەوە''.

لەبارەی هەواڵی جێگیرکردنی سیستەمی دژەمووشەکیی پاتریۆتی ئەمریکی لەسەر خاکی عێراق، کەریم علێوی رایگەیاندووە، جێگیرکردنی ئەو سیستەمە ئەمریکییە سەروەریی عێراق پێشێڵ دەکات و عێراقییەکان رەتی دەکەنەوە.

 تۆڕی هه‌واڵی فۆكس نیوز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسانی سه‌ربازی ئەمەریکاوە رایگەیاند لەدوای هێرشه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق،  وه‌زاره‌تی به‌رگری (پنتاگۆن) بەنیازە سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی (پاتریۆت ) له‌عێراق دابنێت.

پەرلەمانی عێراق رۆژی یەکشەممە 5-1-2020، بەهۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس، بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی کورد و سوننە، بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکانی لە عێراق، پەسەند کرد.

بەرەبەیانی رۆژی هەینی 3-1-2020، سوپای ئەمریکا لەڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە، هەریەکە لە ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و نۆ بەرپرس و چەکداری دیکەی حەشدی شەعبی، کوژران.

 

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×