چاوشئۆغلۆ: تا ئاگربەست بەردەوام بێت، هێزی زیاتر بۆ لیبیا نانێرین
  2020-01-23       707       

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوشئۆغڵو ئاشكرایكرد تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ له‌ لیبیا پابه‌ندبون به‌ ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت، ئەنكەرە راوێژكار و یه‌كه‌ی سه‌ربازیی زیاتر بۆ ئه‌و وڵاته‌ نانێرێت.

ئاوێنە: له‌ چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی روسی(ئاڕ ئای ئەی)، مه‌ولود چاوشئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانی‌ لیبیا ئاماژه‌ی به‌وه ‌كردوە واده‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ی بڕیاره‌ له‌سه‌ر ئاستی وه‌زیرانی دەرەوە له‌باره‌ی لیبیا له‌ به‌رلین سازبكرێت، له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه‌ دیاری ده‌كرێت.

وتوشیەتی، ئه‌وان پشتیوانیی له‌ بیرۆكه‌ی ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌كه‌ ده‌كه‌ن و ره‌نگه‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی شوباتدا ئه‌نجامبدرێت.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئەوەشی خستۆتەڕو كە تا ئه‌و كاته‌ی له‌ لیبیا پابه‌ندبون به‌ ئاگربه‌ست به‌رده‌وام بێت، ئەنكەرە راوێژكار و یه‌كه‌ی سه‌ربازی زیاتر‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ نانێردرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×