سلێمانی: شیرینی قەندیل لەشەقامی ئۆرزدی دادەخرێت
  2019-02-25       1439       

له‌لایه‌ن لیژنه‌ی یه‌كی سه‌ر به‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی شیرینی قه‌ندیل له‌ شه‌قامی ئۆرزدی سلێمانی به‌هۆی به‌كارهێنانی شیری نه‌گونجاوه‌وه‌، بۆ ماوه‌یه‌ك داده‌خرێت.


ئاوێنە: قایمقامیەتی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت له‌ ناو ئه‌و شیرینییه‌دا ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر بڕی چوار كیسه‌ شیری 25 كیلۆگرامی كه‌ به‌رواری به‌سه‌رچوونی له‌سه‌ر نییه‌ و گومان ده‌كرێت به‌سه‌رچووبێت.


دەشڵێت "پێشتریش له‌ پشكنینێكی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كاندا له نا‌و ئه‌و شیرینییه‌دا ده‌ستگیرابوو به‌سه‌ر دوو كیسه‌ شیری به‌سه‌رچوودا".

راشیدەگەیەنێت له‌سه‌ر پێشنیاری لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان و به‌ بڕیاری قائیمقامی سلێمانی فالوده‌ و شیرینی قه‌ندیل بۆ ماوه‌ی (15) رۆژ داده‌خرێت و به‌ڵێننامه‌ش له‌ خاوه‌نه‌كه‌ی وه‌رده‌گیرێت كه‌ پابه‌ندی ته‌واوی مه‌رج و رێنماییه‌ ته‌ندروستییه‌كان بێت.


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به‌ قائیمقامیه‌تی سلێمانی داوا له‌ هاوڵاتیان ده‌كات له‌ كاتی بینینی هه‌ر سه‌رپێچییه‌ك له‌ بازاڕ و فرۆشگا و شوێنه‌ شتییه‌كاندا له‌ رێگه‌ی ژماره‌ موبایلی (07708677777)‌ یاخود تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك لاپه‌ڕه‌ی ره‌سمی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی)ه‌وه‌ لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×