كەشناسی هەرێم: لەدوای نیوەشەوەوە بارینی بەفرو باران لەچەند ناوچەیەك دەست پێدەكات
  2020-01-23       1458       

كەشناسی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، پێشبینی دەكرێت ئەو شەپۆلی باران و بەفر بارینەی كە هەرێمەكە دەگرێتەوە، لەدوای نیوەشەوەوە لە رۆژئاوای هەرێمەوە دەستپێبكات و بۆ سبەی هەینیش هەمو ناوچەكان بگرێتەوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە، رایگەیاند، هەر وەکو لە ڕاگەیاندراوەکانى دیکەماندا ئاماژەمان بە هاتنى شەپۆلێکى باران بارین و بەفر بارین کردبو، پێشبینى دەکرێ لە دوای نیوەشەو باران بارین و بەفر بارین سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێمەوە دەست پێبکات و پاشان بۆ ڕۆژی هەینى دەگاتە هەمو ناوچەکانى هەرێم.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە پێشبینیش دەکرێ بەفر لە زۆربەى قەزاو ناحییەکان و هەندێک لە شارەکان ببارێت و پلەکانى گەرماش بە ڕێژەیەکى بەرچاو دادەبەزێت.

كەشناسی هەرێمی كوردستان لەگەڵ راگەیەندراوەكەیدا، بڕینی بارانبارینی 12 سەعاتی رابردوی ئەمڕۆی لەچەند ناوچەیەكی باشوری كوردستان ئاشكراكردوە.

بەگوێرەی كەشناسی لەماوەی ئەو 12 سەعاتەی ئەمڕۆدا زۆترین بارن لە هەڵشۆ باریوە كە بڕەكەی 2.4 ملم بوە.

كەشناسی بڕی بارانبارینی ئەو ماوەیەی ئەمڕۆی لە چەند ناوچەیەكی باشوری كوردستان بەمشێوەیە خستۆتەڕو:

سلێمانى 0.4 ملم
چەمچەماڵ دڵۆپ دڵۆپ
کەرکوک 0.3 ملم
خانەقین 0.5 ملم
خورماتو 0.2 ملم
ئاکرێ 2.0 ملم
بازیان 0.2 ملم
دەربەندیخان 0.2 ملم
دوکان 1.8 ملم
هەڵەبجە 1.2 ملم
هەڵشۆ 2.4 ملم
کانى ماسى 2.0 ملم
سۆران 0.2 ملم
پێنجوێن 1.0 ملم
ماوەت 0.2 ملم


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×