مەزڵوم كۆبانی: كورد ئامادەی گفتوگۆیە لەگەڵ ئەنكەرە
  2020-01-24       1110       

مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی‌ سوریای‌ دیموکرات رایگەیاند، کورد ئامادەی گفتوگۆیە ئەگەر ئەنكەرە راستگۆبێت لەگەڵیاندا، ده‌شڵێت، مەسعود بارزانی رۆڵی باشی گێڕاوه‌ بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.

ئاوێنە: ئەو قسانەی كۆبانی لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا هاتون لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆر كە دوێنێ پێنجشەممە بڵاوكراوەتەوە.

مەزڵوم کۆبانی بە ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەری راگەیاندوە، وەک هێزەکانی‌ سوریای‌ دیموکرات ئامادەن کێشەکانیان لەگەڵ تورکیا و ئەنەکەسە چارەسەر بکەن.

ئاماژەی‌ بەوەشکردوە، هەسەدە و یەپەگە لەماوەی رابردودا گفتوگۆی راستەوخۆیان لەگەڵ تورکیادا هەبوە و ئامادەن دووبارە گفتوگۆبکەنەوە لەپێناوی‌ ئاشتی‌ ناوچەکە.

وتیشی"کێشەی‌ کورد لە سەرجەم پارچەکانی‌ کوردستان یەک کێشەیە و ئەگەر تورکیا لەگەڵ کوردانی‌ رۆژئاوا خراپ بێت، کاریگەری‌ لەسەر کوردانی‌ سەرجەم پارچەکانی‌ دیکەی‌ کوردستان دەبێت".

فەرماندەی گشتی هێزەکانی‌ سوریای‌ دیموکرات ئاماژەی‌ بۆ ئەوەشکرد، "مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه ‌سیاسییه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رۆڵێكی باشی‌ گێڕاوه ‌و ده‌توانێت زیاتریشی بكات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×