بەغدا..خۆپیشاندان دژبە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق دەستیپێكرد
  2020-01-24       655       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، خۆپیشاندانی گەورە لە ناوچەی جادریە لە بەغدای پایتەخت بۆ رەتكردنەوەی بونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق دەستی پێكرد.

ئاوێنە: خۆپیشاندەران كە بەدەم بانگەوازەكەی موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدرەوە رژاونەتە سەر شەقامەكان، لافیتەی دژ بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكایان لەعێراق بەرزكردۆتەوە و دروشمی دژ بە ئەمریكا و پشتیوانی بۆ عێراق دەڵێنەوە.

پێشتر موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر بانگەوازی بۆ خۆپیشاندانی ئاشتیانەی ملیۆنی كرد بۆ داواكردنی كۆتاییهێنان بە هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق.

لەدوای كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران و ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆكی حەشدی شەعبی لە هێرشێكی ئەمریكادا لەنزیك فڕۆكەخانەی بەغدا، پەرلەمانی عێراق بڕیارێكی بۆ كردنەدەرەوەی هێزە بیانییەكان لە عێراق دەركرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×