ئەمریكا داوا لەهاوڵاتیانی دەكات لە باڵیۆزخانەكە لەبەغدا نزیك نەكەونەتەوە
  2020-01-24       627       

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا، ئەمڕۆ هەینی، داوا لە هاوڵاتیانی وڵاتەكەی كرد لە بینای باڵیۆزخانەكە لەبەغدا نزیك نەبنەوە. هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە كاروبارەكانی كونسوڵیەت لە بەغدا هێشتا هەڵپەسێردراون و كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر بۆ ئەو مەبەستە كراوەیە.

ئاوێنە: پێگەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە هۆشدارییەكدا رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، بەغدا خۆپیشاندان و بڵاوەپێكردنی چڕی هێزە ئەمنییەكان لەخۆدەگرێت و رەنگە هەندێك لە رێگەكان دابخرێن.
وتوشیەتی"كارەكانی كونسوڵخانەی گشتی لە بەغدا هێشتا هەڵپەسێردراون."

داواشی لە هاوڵاتیانی ئەمریكی نیشتەجێی عێراق كردوە بە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا نزیك نەكەونەتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریكا لە هەولێر كراوەیە بۆ ڤیزاو وادەی خزمەتگوزارییەكان لەنێویشیاندا دەركردنی پاسپۆرت.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ خۆپیشاندانێكی گەورە لە ناوچەی جادریە لە بەغدا پایتەخت دژ بە مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق دەستی پێكرد.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×