بەشداران دەستیان بە جێهێشتنی خۆپیشاندانەكەی دژ بە بونی هێزە ئەمریكییەكان لەعێراق كرد
  2020-01-24       1386       

بەشدارانی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی بەغدا دژ بە بونی هێزەكانی ئەمریكا لەعێراق، دەستیان بە كشانەوە لە خۆپیشاندانەكە كرد لەناوچەكانی جادریە و كەرادە.

ئاوێنە: بەپێی میدیا عێراقییەكان، بەشدارانی ئەو خۆپیشاندانەی كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەسەر داوای موقتەدا سەدر دژ بە بونی هێزەكانی ئەمریكا لەناوچەی جادریەو كەرادەی بەغدا دەستی پێكرد، وردە وردە لە خۆپیشاندانەكە دەكشێنەوە.

خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆی بەغدا لەسایەی گرتنەبەری رێوشوێنی توندوتۆڵ و داخستنی چەند رێگایەكدا لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە بەڕێوەچو.

بەشدارانی خۆپیشاندانەكە بە وتنەوەی دروشمی "بەڵێ بەڵێ بۆ سەروەری...بەڵێ بەڵێ بۆ بەرگری..نەخێر نەخێر بۆ ئەمریكا...نەخێر نەخێر بۆ داگیركەر" و بەرزكردنەوەی چەندین لافیتە كە لەسەر نوسرابو"عێراق وڵاتی پێغەمبەرانە...شوێنێك نییە بۆ بیانییەكان." بەڕێوەچو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×