هاوسەرۆکی هەدەپە: گۆشەگیریی سەر ئۆجالان ڕێگا لەچارەسەری دیموکراتیانە دەگرێت
  2020-01-24       639       
سەزایی تەمەللی
هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان -هەدەپە- پێیوایه‌ كه‌ گۆشەگیری سەر عه‌بدوڵا ئۆجالان، رَێبه‌ری‌ به‌ندكراوی‌ په‌كه‌كه‌، ڕێگا لەچارەسەری دیموکراتیانە له‌توركیاو باكوری‌ كوردستان دەگرێت.

ئاوێنه‌: له‌میانه‌ی‌ به‌ڕێوه‌چونی‌ سێیه‌مین کۆنفڕانسی گەورەی هەدەپە كه‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ به‌ڕێوه‌چو، سەزایی تەمەللی، هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە وتارێكی‌ پێشكه‌كردو له‌به‌شێكیدا ڕایگه‌یان، دەسەڵاتی پارتی‌ دادو گه‌شه‌پێدان له‌توركیا، دەسەڵاتێکی نایاسییە. دەسەڵاتێکی زۆردارە.

وتیشی، "یاسای هەڵوەشاندووەتەوە. دۆخی نائاسایی، ئاسایی کردووە. سیستمی دادپەروەری هەڵوەشاندووە. هۆکاری هەڵوەشاندنی دادپەروەری، گۆشەگیرییە. گۆشەگیری بە تەنها لە ئیمڕالی نییە. لە تورکیا بە تەواوی گۆشەگیری هەیە. تورکیا بە گشتی گۆشەگیرکراوە. گۆشەگیری ئیمڕالی کە بەسەر بەڕێز ئۆجالاندا سەپێنراوە، ڕێگا لە چارەسەری دیموکراتیانە دەگرێت. ڕیگاگرتن لە چارەسەری دیموکراتیانە بۆ ئەم دەسەڵاتە پێویستە. لەبەرئەوەی لەسایەی ئەو ئاستەنگیانە ڕژێمی ئۆتۆریتەر لەسەر پێ دەمێنێتەوە. کاتێک مرۆڤ سەرنج دەداتە سەر زیندانەکان ئەم سیستمە زۆردارە دەبینێت. لە زیندانەکان ئەشکەنجە هەیە، مافەکانی مرۆڤ پێشێلدەکرێت."

تەمەللی ئەوەی خستەڕو كه‌ دەسەڵاتی‌ توركیا، داگیرکەرە، دەسەڵاتێکی زاڵمە، "بە توندوتیژی و زوڵمێکی گەورە دەسەڵاتی خۆیان دروست کردووە. تورکیا لە هەموو جیهان یەکێک لەو وڵاتانەیە، زیاترین مافخواردنی لێیە و کرێکار دەکوژرێن. پێویستە چی بکرێت؟ چۆن خەبات بکرێت؟ پێویستە جارێکیتر شیکاری بۆ لێنین بکەین، لە ڕووی ڕێکخستنی کۆمەڵایەتیەوە، جارێکیتر ئۆجالان بخوێنینەوە. پێویستە سەرلەنوێ لەبارەی بۆچوونەکانی ئۆجالان بیربکەینەوە."

راشیگه‌یاند، "دەزانین تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەڵگا ئازاد نابێت. پێویستە تێکۆشانی دیموکراسی ڕادیکال بە تێکۆشان و ڕەنجی خۆمان فراوان بکەین. بە ڕەنجی کۆمەڵگا پێویستە ئێمە تێکۆشانی دیموکراسی گەش بکەین. دەزانین تا ڕەنجی کۆمەڵگا ئازاد نەبێت مرۆڤەکان ئازاد نابن. یەکێک لە بناغەکانی دیموکراسی رادیکال تێکۆشانی ژینگەیی یە. پێویستە بەهێزی بکەین. تا سروشت ڕزگار نەبێت، ژیان ڕزگار نابێت."
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×