وەزارەتی‌ پلاندانانی‌ عێراق ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ عێراق ئاشكرا ده‌كات
  2020-01-24       1714       
دیمه‌نێك له‌خۆپیشاندانی‌ عێراقییه‌كان
وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ پلاندانانی‌ عێراق ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ عێراق ٣٩ ملیۆن كه‌سی‌ تێپەڕاندووە.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی‌ وەزارەتی‌ پلاندانانی‌ عێراق، تا کۆتای‌ ساڵی‌ ٢٠١٩، ژماره‌ی‌ دانیشتوانی‌ عێراق ٣٩ ملیۆنی‌ تێپەڕاندووەو رێژەی‌ نەخوێندەواریش لەسەدا ١٣یە، کە ده‌گاته‌ ٣ ملیۆن‌و ٧٠٠ هەزار کەس.

عەبدولزەهرە هنداوی‌، وتەبێژی‌ وەزارەتی‌ پلاندانانی‌ عێراق له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ده‌ڵێت، وەزارەت بەهەماهەنگی‌ لەگەڵ رێکخراوە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان، بەردەوام چاودێری‌ رێژەی‌ نەخوێدەواری‌‌و ئاستی‌ تەمەنیان لەسەرجەم پارێزگاکانی‌ عێراقدا دەکات.

ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌ كه‌ وەزارەتی‌ پلاندانانی‌ عێراق ئامادەیی‌ دەربڕیووە بۆ ئەوەی‌ لەکۆتایی‌ ئەمساڵدا سەرژمێری‌ گشتی‌ لەتەواوی‌ عێراقدا ئه‌نجامبدرێت، تا رێژەی‌ گشتی‌ دانیشتوان‌و نێشتەجێبوان لەڕێگەی‌ داتاکانیانەوە لەسەر دۆخی‌ ژیانی‌ عێراقییەکان بزانرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×