2020-01-24   590     
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ئه‌نگێلا مێركڵ
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا به‌پێویستی ده‌زانێت كه ڕێگه نه‌درێت عێراق ڕابكێشرێته ناو پشێویی‌و ئاڵۆزییه‌كی نوێوه. هۆشداریش ده‌دات له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی ڕێكخراوی داعش.
ئاوێنه: دوای كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نگێلا مێركڵ راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، "ده‌بینین كه له‌ماوه‌ی رابردودا له‌ئێران‌و عێراق، گرژییه‌كان هه‌ڵكشاون. پێویسته رێگا نه‌درێت عێراق په‌لكێشبكرێته نێو پشێویی‌و ئاڵۆزییه‌كی نوێوه".
ئه‌ردۆغان باسی له‌مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش لەعێراق کرد‌و وتی، "مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش لەعێراق هەیەو نابێت ئەوەش رێگەی پێبدرێت".
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا وتی، "هاوڕاین له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی درێژه‌دان به‌په‌یوه‌ندییه دۆستایه‌تییه ریشه‌ییه‌كانمان له‌به‌رژه‌وه‌ندیی توركیا‌و ئه‌ڵمانیاو ناوچه‌كه‌مانه. سورین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هاریكارییه‌كانمان له‌هه‌ریه‌ک له‌بواره‌كانی ئابوریی، بازرگانیی، وه‌به‌رهێنان، وزه‌و گه‌شتیاریی، زیاتر به‌ره‌وپێش ببەین. سه‌باره‌ت به‌كۆچ، توركیا‌و ئه‌ڵمانیا باری سه‌ر شانی ئه‌وروپایان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له‌ئه‌ستۆگرتووه. له‌بابه‌ته ناوچه‌ییه‌كاندا دیالۆگمان له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا به‌هێز ده‌كه‌ین‌و به‌رده‌وامیی پێده‌ده‌ین".