كتێبی «ناشوێن»ی بەختیار عەلی چاپدەكرێتەوە
  2019-02-25       3164       


بەمزووانە چاپی دووەمی كتێبی «ناشوێن»ی بەختیار عەلی جارێکیتر چاپ‌و بڵاودەكرێتەوە.

ڕۆژی ٨ و ٩ی ئەم مانگە ھەردوو كتێبی «دەریاس و لاشەكان» و «ناشوێن»ی بەختیار عەلی بڵاوكرایه‌وه‌ و لەلایەن ناوەندی ڕەھەندەوە كاری دابەشكردنی بۆ كرا.

لەئێستادا لەسەر داواكاریی خوێنەران و كتێبخانەكان، كتێبی «ناشوێن» لەسەر ئەركی نووسەر خۆی چاپی دووه‌می‌ دەكرێتەوە و لەلایەن ناوەندی ڕەھەندەوە دابەشدەكرێت.

«ناشوێن» بەرگی هەشتەمی کارە تیۆرییەکانی بەختیار عەلییە و چەند لێکۆڵینەوەیەكە لەبارەی «کۆچ» و «پەنابەریی» و «غوربەت».

«زۆربەی هەرە زۆری كۆچبەرانی ئێمە ژیانی كۆچبەر دەژین، بەڵام هوشیارییان بە مانای كۆچ و مانا ڕەمزییەكانی کۆچ نییە. مرۆڤ دەبێت سەرەتا باوەڕ بە نامۆبوونی خۆی بهێنێت تا بتوانێت دواتر لەسەر ماناكانی نامۆبوون ئیشبكات، بەڵام كۆچبەری كورد لە هەڵهاتنێكی گەورەدایە لە نامۆبوونی خۆی، لێرەوە ناتوانێت بزانێت چی ئەگەرێك و توانایەکی شاردراوەی لە خۆیدا هەڵگرتووە. كۆچبەری ئێمە ئاوێنەیەكی پێیە كە تەماشایدەكات هێشتا وێنە كۆنەكانی خۆی دەبینێت، كەسێكە لە ڕێگای ئەلبوومە كۆنەكانەوە دۆخی ئێستای خۆی هەڵدەسەنگێنێت، نایەوێت سەیری دۆخی نوێی خۆی بكات. لێرەوە نە پەیامی كەسانی غەریبی بۆ كۆمەڵگای كوردی  پێیە، نە پەیامی ئەو كەسانەشی بۆ جیهان پێیە. دونیای ڕاستەقینەی كۆچبەر نامۆبوونە، كە پشتی كردە نامۆبوون دەكەوێتە دونیایەكی دەستكرد و درۆزنەوە».

لە كتێبی «ناشوێن»ەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×