وێنە..خۆپیشاندەرانی بەغدا دو گۆڕەپانی خۆپیشاندانەكانیان كۆنترۆڵ كردەوە
  2020-01-25       665       

دوای ئەوەی هێزە ئەمنییەكان بەزەبری هێز بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران كرد لە چەند گۆڕەپان و رێگەیەكی بەغدای پایتەخت، خۆپیشاندەران توانیان هەردو گۆڕەپانی خەلانی و وەسبە كۆنترۆڵ بكەنەوە.

ئاوێنە: بەپێی میدیای عێراقییەكان، دەیان خۆپیشاندەر لە بەغدا توانیویانە هەردو گۆڕەپانی خەلانی و وەسبە كۆنترۆڵ بكەنەوەو هێزە ئەمنییەكان ناچار بكەن بە كشانەوە لەو دو گۆڕەپانە.

كۆنترۆڵكردنەوەی گۆڕەپانی خەلانی و وەسبە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە:

 

هێزە ئەمنییەكانی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ توانیان بەزەبری هێز چەند رێگەو گۆڕەپانێكی خۆپیشاندانەكان لەبەغدا كۆنترۆڵ بكەنەوە ئەوەش بە ئامانجی پێشڕەویكردن بەرەو گۆڕەپانی تەحریر.

بەڵام بەگوێرەی میدیای عێراقییەكان وێڕای كۆنترۆڵكردنەوەی ئەو دو گۆڕەپانە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، گۆڕەپانی تەحریر-یش هێشتا لەژێر كۆنترۆڵی خۆپیشاندەراندایە.

گۆڕەپانی تەحریر:

 

ئەو پەرەسەندنانە دوای ئەوە هاتن كە لایەنگرانی سەدر دەستیان بە كشانەوە لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان كرد لە چەند شارێكی عێراقی ئەوەش دوای كاتێكی كەم لە تویتەكەی سەدر كە تێیدا گۆڕەپانی ناڕەزایەتییەكانی تۆمەتباركرد بەوەی مامەڵەكردنیان لەگەڵ پشتیوانانی دەرەكی.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×