مەسعود بارزانی و وەزیری بەرگری عێراق دوا پێشهاتەكان تاوتوێ دەكەن
  2020-01-25       579       

مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و نەجاح ئەلشەمەری، وەزیری بەرگری عێراق بە پێویستی دەزانن تێپەڕاندنی بابەتە ستراتیژییەكانی عێراق بەپێی تەوافوقی نیشتمانی بێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ شەممە ٢٥ـی ١ـی ٢٠٢٠ لە سەلاحەدین مەسعود بارزانی پێشوازی لە نەجاح ئەلشەمەری وەزیری بەرگریی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و ئەمنی و دوا پێشهاتەكانی عێراق تاوتوێ كرا.

هەروەها هەردولا نیگەرانییەكانی خۆیان لە سەرهەڵدانەوەو بەهێزبونەوەی تیرۆر خستەڕو و بە پێویستیشیان زانی تێپەڕاندن و كاركردن لەسەر بابەتە گرنگ و ستراتیژییەكانی عێراق بەپێی تەوافوقی نیشتیمانی بێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×