2020-01-25   1156     
وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەک لەبارەی پشوو، بڵاو دەکاتەوە.
ئاوێنه: لە روونکردنەوەکەدا، کە لە پەیجی تایبەتیی وەزارەتی پەروەردە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کراوەتەوە، دەسەڵاتی دیاریکردنی رۆژێک بە پشوو، بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەوە دراوە.
پشووەکە بۆ ئەو ناوچانەیە، کە بەفرێکی زۆریان لێباریوە و بەهۆیەوە ئاستەنگ بۆ هاتوچۆ دروست بووە و پلەکانی گەرمی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیون.
لە چەند رۆژی رابردوودا، بەفرێکی زۆر لە چەندین ناوچەی کوردستان باریوە و بەهۆیەوە کەشی کوردستان زۆر سارد بووە و لە چەندین شوێنیش بەفر رێگاکانی داخستووە.