جێمس جێفری: ھەرێمی كوردستان بەلای ئەمه‌ریكاوە پێگەیەكی ستراتیژی ھەیە
  2020-01-25       2128       
جێمس جێفری، نێردەی تایبەتی سەرۆكی ئەمه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی رایگەیاند، "لە ھەرێمی كوردستان ھیچ مەترسییەك لەسەر سەربازەكانی ھاوپەیمانان نیە، چاودێرانی سیاسیش ئەمە بە ئاماژەیەكی ڕوون دەزانن، بەوەی ھەرێمی كوردستان بەلای ئەمه‌ریكاوە پێگەیەكی ستراتیژی ھەیە" .

ئاوێنە: قسەكانی جیمس جێفری دوای ئەوە دێت، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بڕیاری دەركردنی ھێزە بیانییەكانی داوە، تەنانەت موقتەدا سەدر، رێبەری رەوی سەدریش ئاماژەی بەوە دا، ئەگەر ھێزەكانی ئەمه‌ریكا له‌ عێراق نەكشێنەوە، ئەوا وەك داگیركار و دوژمن مامەڵەی لەگەڵدا دەكەن.

ئه‌مه‌ریكاش رایگه‌یاندووه‌، ئه‌وان تا ئێستا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی عێراق نه‌كردووە، و جەخت لەوەش کراوەتەوە کە ھەرێمی كوردستان بۆ ھێزەكانی ھاوپەیمانان بە پارێزراوترین شوێن دەزانرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×