لە ئەنجومەنی پیران بەرگری لە دۆناڵد ترامپ دەكرێت
  2020-01-25       666       
ماوەی سێ ڕۆژ ئەندامانی دیموکراتەکان بە مەبەستی بە مەبەستی قەناعەت پێکردنی سیناتۆرە کۆمارییەکان و لەکارخستنی سەرۆكی ئەمەریكا دۆناڵد ترامپ دۆسیەکانی خۆیان خستەڕوو، ئەمڕۆ شەممە تیمی یاسایی سەرۆکی ئەمەریكا لە دادگاییەکەی سیناتی ئەمەریکادا دەستیان بە پرۆسەی بەرگریکردن لە ترامپ كرد.

ئاوێنە: تیمە یاساییەکەی سەرۆک ترامپ سورە لەسەر ئەوەی سەرۆک هیچ کارێکی هەڵەی نەکردووە کاتێک داوای لە سەرۆکی ئۆکرانیا کردووە لێکۆلینەوە لەسەر جۆ بایدنی بەرهەڵستی سیاسی و هەنتەر بایدنی کوڕی بکات.

دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران لە کۆتایی ساڵی ڕابوردوو ترامپیان بە بە دوو بەند لەكار خست.

بەندی یەکەمیان خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات بۆ داواکردن لە سەرۆکێکی بیانی کە لێکۆڵینەوە لەسەر بەرهەڵستێکی سیاسی ئەو بکات و بەندی دووهەمیش ئاستەنگ دروستکردن بوو لەبەردەم کۆنگرێس بۆ ئاشکراکردنی ڕاستییەکان.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×