2020-01-25   1475     
شیرین ئەمین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان چەند باخێك لە سەر زەوی کشتوکاڵی بە نایاسایی لەلایەن بەرپرسانی دەڤەری گەرمیان کە لەنێویاندا سەرۆکی شارەونی کەلارو چەند بەرپرس و کەسایەتیەك، دەیەھا دۆنمی زەوی کشتوکاڵی لە گوندی بەرلوت سەر بەقەزای کەلار بەشێوەی نھێنی لە جوتیار کڕیویانە وە پاشان بە نایاسای باخ و شوێنی حەوانەوە و مەلەوانگەیان تێدا دروستکردوە .
ئاوێنە: شیرین ئەمین ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان، ڕاگەیاند: "ئێمە وەک نوێنەرانی گەرمیان لە پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە میانی بەدواداچونێکمان سەبارەت بەدروستکردنی چەند باخێك لە سەر زەوی کشتوکاڵی بە نایاسایی لەلایەن بەرپرسانی دەڤەری گەرمیان کە لەنێویاندا سەرۆکی شارەونی کەلارو چەند بەرپرس و کەسایەتیەك، دەیەھا دۆنمی زەوی کشتوکاڵی لە گوندی بەرلوت سەر بەقەزای کەلار بەشێوەی نھێنی لە جوتیار کڕیویانە وە پاشان بە نایاسای باخ و شوێنی حەوانەوە و مەلەوانگەیان تێدا دروستکردوە".
ئەو پەرلەمانتارە وتیشی، "بەڵام ھاوڵاتی کە خۆی خاوەنی زەوی کشتوکاڵیە لەبەرلوت بەتەنیشت ھەمان ئەو زەوییە کشتوکاڵیانەوە کە بەرپرسان بۆخۆیان کردویانە بە باخ ئەو ھاوڵاتییە تەنھا چەند دەستێک دیواری کردوە تەنکی ئاوی لەسەر داناوە کە چ لەلایەن شارەوانییەوە دیواری ئەو ھاوڵاتییەیان ڕوخاندوە بە بیانوی نایاسای و نەبونی مۆڵەت .، بەڵام بۆخۆیان بە ڕێکاری نایاسای با خ و مەلەوانگەیان دروست کردوە ئەمە چی ڕەوایەتییەکە ئەمە چ نایاساییەکە..!"
ئاماژەی بەوەشدا، بە پێی یاسا زەوی کشتوکاڵ مۆڵەتی باخی پێدەدرێت کە لە (5) دۆنم کە متر نەبێت بەڵام بەمەرجێک دیوارو خانو ڤێلای تێیدا دروست نەکرێت.، بەڵام ڕوبەری ئەو زەوییە کشتوکاڵییە کە جەنابی سەرۆکی شارەوانی مەلەوانگەو شوێنی حەوانەوەی لێداوە دوو دۆنم و نیوە .، بۆیە ئێمە لە ئاست ئەم ناداییە بێ دەنگ نابین دڵنیای دەین بە ھەمولایەک ھەموڕێکارێک دەگرینە بەر بۆ ڕوخاندنی ئەو باخ و خانو مەلەوانگە کەبە نایاسای دروست کراون ھەرلەم ڕوانگەیەوە سبەی داواکارییەک ئاراستەی فەرمانگەی داواکاری گشتی گەرمیان دەکەین.”