نادر ڕۆستی: پێشبینیی ھاتنی چوار ملیۆن گەشتیار بۆ ھەرێمی کوردستان دەکەین
  2020-01-25       856       
نادر ڕۆستی، وتەبێژی دەستەی گشتیی گەشتوگوزار، رایگەیاند، پلانی ستراتیژیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ کەرتی گەشتیاری تا ساڵی ٢٠٢٥ ئامادە کراوە، بەڵام ئێمە ئێستا کار لەسەر جێبەجێکردنی پلانی ئەمساڵی گەشتیاری دەکەین و پێشبینیی ھاتنی چوار ملیۆن گەشتیار بۆ ھەرێمی کوردستان دەکەین.

ئاوێنە: نادر رۆستی وتیشی، لە ساڵی ڕابردوودا پلانی گەشتوگوزار ٧٨%ی جێبەجێ کراوە و سێ ملیۆن و ٧٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردبوو، دەمانەوێ بۆ ئەمساڵیش بە ھەمان شێوە پلانەکە وەک خۆی بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی گەشتیاری جێبەجێ بکرێت.

باسی لەوەش كرد، رەوشی ناوچەکە و ئاڵۆزییەکانی عێراق کاریگەریی خۆی لەسەر کەرتی گەشتیاریی ھەرێمی کوردستان ھەبووە، چونکە سەرهەڵدانی ئاڵۆزی لە عێراق و ناوچەکە کاریگەری لەسەر ھاتنی گەشتیاران ھەیە، سەرەڕای ئەوەش، گەشتیاران ھەرێمی کوردستان بۆ گەشتکردن بە ناوچەیەکی سەقامگیر دەزانن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×