فەرماندەیه‌کی بەسیجی ئێران هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ئه‌مریکا ده‌کات
  2020-01-26       501       

فەرماندەی رێكخراوی بەسیجی ئێران رایدەگەیەنێت، "چیتر رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەمەریكییەكان شوێنێكی ئەمین نابێت و ھەتا ئەو ناوچەیە جێ نەھێڵن گوشارەكانی سەریان بەردەوام دەبێ".

غوڵام رەزا سولەیمانی، فەرماندەی رێكخراوی بەسیجی ئێران رایگەیاند "تۆڵەكردنەوەی كوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس لەلایەن ئەمەریكا دەستی پێكردووەو بە شێوازو شوێنی جیاواز بەردەوام دەبێ و زلـلەی دیكەش لە بەرژەوەندییەكانیان دەدرێت''.

فەرماندەی بەسیجی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ "دژی ئەمەریكا دەوەستنەوە ھەتا ئەو كاتەی ناوچەكە بەجێدەھێڵێت".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×