2020-01-26   1184     
سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی مەرجی ئێران بۆ دەستپێکردنی دانوستاندن رایگەیاند، ''نەخێر سوپاس!''.
ئاوێنه: لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەردا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە هەژماری فەرمی خۆی وەڵامی داواکاریی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دەستپێکردنی دانوستاندنەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران دایەوە.
هاوکات ترەمپ لە بڵاوکراوەکەیدا دەڵێت، ''وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت ئێران ئامادەیە بۆ دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا، بەڵام دەیەوێت گەمارۆ ئابورییەکان هەڵبگیرێت، نەخێر سوپاس!''.
شایەنی باسە محەمەد جەواد زەریف لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی دێر شپیگێل-ی ئەڵمانی وتبووی کە وڵاتەکەی ئامادەیە دانوستاندن لەگەڵ ئەمریکا بکات بە مەرجی ئەوەی کە گەمارۆ ئابوورییەکان هەڵبگیرێت.
لەلایەکی دیکەوە دۆناڵد ترەمپ ماوەیەکی درێژە کاتێک لەبارەی ئێرانەوە قسە دەکات، بە زمان فارسیش تویتەکانی دەنووسێت و بڵاویان دەکاتەوە.