100 بارهەڵگر کەلوپەلی لۆجستی و سەربازی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرا
  2020-01-26       1680       

هاوپه‌یمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی دیکەی سەربازی کە لە 100 بارهەڵگر پێکهاتووە، رەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای کوردستان کردووە

ئاوێنه‌: روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی دیکەی سەربازی کە لە 100 بارهەڵگر پێکهاتووە و کەلوپەلی لۆجستی و سەربازی لەخۆ دەگرێت رەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی ھێزەكانی سووریای دیموكرات (هەسەدە) لە رۆژئاوای کوردستان کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، کە کاروانەکە لە پارێزگای حەسەکە و دێرزوور جێگیر دەکرێن.

ئەمەش دوای ئەوەدێت 16ی ئەم مانگە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی دیکەی سەربازی کە لە 75 بارهەڵگر پێکهاتبوون رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرد.

 
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×