2020-01-26   543     
كاره‌كانی لیژنه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی بۆ پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌رده‌وامه‌و بڕیاره تا رۆژی چوارشه‌ممه كاره‌كانی ته‌واو بكات و په‌یڕه‌وێكی نوێ بخاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی .
ئاوێنە: له‌و باره‌یه‌وه سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی یه‌كێتی رایگه‌یاندوه، بڕیاربوو رۆژی دووشه‌ممه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامبدات، به‌ڵام به‌هۆی ته‌واونه‌بوونی كاره‌كانی لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆ كۆبوونه‌وه‌كه بۆ رۆژی چوارشه‌ممه دواخراوه.
وتیشی،" لیژنه‌ی پێداچوونه‌وه به په‌یڕه‌وی ناوخۆ دوو رۆژی دیكه كاره‌كانی ته‌واو ده‌كات و په‌یڕه‌وێكی نوێ ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی گشتی بۆ په‌سه‌ندكردن.