لە سلێمانی دەست بەسەر بڕێكی زۆر كاڵای بەسەرچوودا گیرا
  2020-01-26       729       
لەئەنجامی سەردان و پشكنینە بەردەوامەكانی لیژنەی كۆگای سەربەلیژنە ‌هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنەگشتیەكان وئەو شوێنانەی كاڵاوشمەك تیایدا عەمبار دەكرێت دەست بەسەر بڕێكی زۆر شامپۆ و بۆدرەی مناڵ و مادەی پاككەرەوەدا گیراوه.

ئاوێنە: لە راپۆرتی لیژنەی كۆگاكاندا هاتوە: لەلایەن لیژنەكە و بەهۆی خراپ بون و بەسەرچونیانەوە لە كۆگای ژاڵە دەست بەسەر دو هەزار و (640) شامپۆی مناڵ، (131) بۆدرەی مناڵ، (72) زاهی قاپ شوشتن و (100) پارچە موعەتەردا گیراوە‌.

رێنماییە تەندروستیەكان جەخت لەسەر بەكارنەهێنانی ئەو مادده ‌بەسەرچوانه دەكاتەوە، لەبەر ئەوەی كاریگەری راستەوخۆی لەسەر پێست و كۆئەندامی هەناسە و چاو هەیە،‌ زیانیان پێ دەگەیەنێت .

راپۆرتەكە ئەوەی خستۆتەروو: ئەو شامپۆ و پاككەرەوانه لیژنەكە دەستی بەسەردا گرتوە، جۆراو جۆرن و بەهۆی بەسەرچونیانەوە شیاوی بەكارهێنان نەماون، بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی لەناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبون لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە بەشێوازی زانستی لەناودەبرێن و خاوەنەكەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەكرێتەوە.

لیژنە هاوبەشەكان داوا لە دایكان وباوكان دەكات، لەكاتی كڕینی ئەو كالاوشمەك و پێداویستیانەی رۆژانە بەكاریدەهێنن بەوردی لە بەرواری دروستكردن و بەسەرچونییان دڵنیا بنەوە، لەكاتی هەبونی كاڵاوشمەكی خراپ و ماوەبەسەر چو لەڕێی (07708677777)‌ پەیوەندی بە لیژنە هاوبەشەكانەوە بكەن.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×