2020-01-26   349     
هێزه‌كانی پۆلیس ده‌ستبه‌سه‌ر دوو ئۆتۆمبێلی دزراودا ده‌گرن و دوو تۆمه‌تباریش ده‌ستگیر ده‌كه‌ن.
ئاوێنە: نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی ڕاگه‌یاندن‌و په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی دوو ئۆتۆمبێلی دزراو و ده‌ستگیركردنی دوو تۆمه‌تباری ڕاگه‌یاند.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن پۆلیسی شاری بابله‌وه ئاگادار كراینه‌وه كه ئۆتۆمبێلێك له‌جۆری لاندكرۆزه‌ر له‌و شاره دزراوه‌و گومانیان هه‌بو كه به‌ره‌و شاره‌كانی هه‌ولێرو سلێمانی هێنرابێت، هێزه‌كانمان له‌به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان‌و به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن ئاگادار كرده‌وه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری‌و ده‌ستپێكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كان، توانرا رۆژی 2020/1/25 ئۆتۆمبێله‌كه له‌پێشانگایه‌كی كڕین‌و فرۆشتنی ئۆتۆمبێل بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگیرێت، ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌ستگیركرا كه ئوتومبێله‌كه‌ی پێبووه، له‌ئێستادا ئه‌و كه‌سه به‌بڕیاری دادوه‌ر به‌نده.
وتیشی، رۆژی 2020/1/24 ئۆتۆمبێلێك كه‌له‌شاری سلێمانی دزرابوو كه به‌زۆر له‌خاوه‌نه‌كه‌یان سه‌ندرابوو، پاش تۆماركردنی سكاڵا له‌به‌شی پۆلیسی فریاكه‌وتن‌و نه‌هێشتنی تاوان له‌لایه‌ن شۆفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێكی كه‌مدا توانرا ئۆتۆمبێله‌كه بدۆزرێته‌وه‌و ده‌ستیبه‌سه‌ردا بگیرێت و ئه‌و كه‌سه‌ش ده‌ستگیربكرێت كه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی دزی بوو.