جەواد زەریف وەڵامی ترەمپ دەداتەوە
  2020-01-26       1510       
محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا دەداتەوە ودەڵێ "ترەمپ لە قسەكانی من تێنەگەیشتووە"، داوای لێ دەكات، با بەباشی دەقی قسەكانی بخوێنێتەوە. راشیدەگەیەنێت "پێویستە ترەمپ سیاسەتەكانی لەسەر بنەمای راستەقینە دابڕێژێت".

ئاوێنە: محەمەد جەواد زەریف، لە تویتێكدا وەڵامی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا دەداتەوە و دەڵێ "ترەمپ لە پەیامەكەی من تێنەگەیشتووە و پێویستە سەرۆكی ئەمەریكا سیاسەتەكانی دەرەوەی وڵاتەكەی لەسەر بنەمای راستەقینە دابڕژێت نەك بەپێی ھەواڵی میدیاكان وەرگێڕەكانی زمانی فارسی".

وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتەكەیدا، دەقی وتەكانی خۆی لەگەڵ رۆژنامەی شپیگلی ئەڵمانی بڵاو كردووەتەوە و دەشڵێت "ترەمپ لە قسەكانی من تێنەگەیشتووە و با بەباشی دەقی قسەكانم بخوێنێتەوە".

پێشتر دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا ئاماژەی بەوە كردبوو، كە وەزیری دەرەوەی ئێران گوتویەتی وڵاتەکەی بە هەڵگرتنی سزاکان ئامادەیە گفتوگۆ لەگەڵ ئەمەریکا بکات، لە بەرامبەردا ترەمپ نووسیویەتی "نەخێر سوپاس، وەک وەڵامێک کە واشنتن بە هەڵگرتنی سزاکان ئامادە نییە دانوستان لەگەڵ تاران بکات".
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×