له‌ پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشور ده‌وامی فه‌رمانگه‌ فه‌رمییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی ده‌ستیپێكردوه‌
  2020-01-26       344       

ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی عێراق رایگه‌یاند، "دوای هەفتەیەک لە گرژیی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپێشاندەران، رەوشی زۆربەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق هێوربووەتەوە و دەوامی فەرمانگە فەرمییەکان بەشێوەیەکی ئاسایی دەستی پێکردووەتەوە.
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی هەواڵیی فەرمی عێراق، ئەمڕۆ رەوشی ئەمنی پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشوور سەقامگیرە و هیچ رووبەڕووبوونەوە و پێکدادانێک لەنێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپێشاندەراندا رووینەداوە".

ئاوێنە: هاوكات ئاژانسه‌كه‌ ئاماژەی بەوەیشکردووە کە رێگە و پردەکان کراونەتەوە، هەروەها دەوامی فەرمانگە فەرمییەکان بەشێوەیەکی ئاسایی لە بەغدا، نەجەف، بەسرە، دیوانییە و واست دەستی پێکردووەتەوە، بەڵام هێشتا رێگە و پردە سەرەکییەکان لە میسان، کەربەلا، موسەننا و زیقار بەڕووی هاتوچۆدا داخراون و نەکراونەتەوە.

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ رۆژی هەینی رابردوو سەرۆکی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر رایگەیاندبوو کە ئیتر پاڵپشتی لە خۆپیشاندانەکان ناکات.

هەر لەدوای ئەو لێداونەی موقتەدا سەدر لە دوێنێ شەممەوە لایەنگرانی رەوتی سەدر لە گۆڕەپانی خۆپیشاندانەکاندا کشانەوە و هێز ئەمنییەکانیش هەوڵدەدەن کۆتایی بهێنن بە خۆپیشاندانەکانی بەغدا، بەسرە، زیقار و دیوانییە و بۆ ئەو مەبەستەیش رێوشوێنی توندیان گرتووەتەبەر.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×