قاسم شەشۆ: بە گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كانی شنگال جموجۆڵی داعش لەسنورەكە زیادی كردوه‌
  2020-01-26       1180       

قاسم شه‌شۆ، فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی شنگال رایگەیاند، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی ده‌ستیان له‌گه‌ڵ داعش هه‌بوه‌ بۆ سنوری شنگال به‌رده‌وامه و به‌ گەڕانه‌وه‌ی ئه‌وانیش جموجۆڵی داعش زیادی كردوه‌، چونكه‌ له‌ناویاندا هه‌یه‌ کە لای داعش پله‌یان ئه‌میر بوه‌، بۆیه‌ بونه‌ته‌ مه‌ترسیی جددی بۆ سه‌ر ناوچه‌كه‌.

ئاوێنە: قاسم شه‌شۆ، ئەمڕۆ یەكشەممە، بە ماڵپه‌ڕی رەسمی پارتی راگەیاند: گەڕانه‌وه‌ی عه‌ره‌به‌كانی گونده‌كانی سنوری شنگال به‌رده‌وامە‌و ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ كاتی خۆی ده‌ستیان له‌ كوشتنی كوردانی ئێزدیدا هه‌بوه‌و به‌ڵگه‌ی ته‌واومان له‌سه‌ریان هه‌یه‌و به‌شێك له‌وانه‌ پله‌ی ئه‌میریشیان هه‌بو، بۆیه‌ ئێستا به‌ هاوكاری حكومه‌تی عێراق ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ناوچه‌كە.

قاسم شه‌شۆ وتیشی"دوای گەڕانه‌وه‌ی ئه‌و عەرەبانە‌ جموجۆڵی داعش له‌ناوچه‌كه‌ زۆر زیاد بوه‌ بونه‌ته‌وه‌ مه‌ترسی بۆ سه‌ر شنگال و ئه‌گه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ به‌رده‌وام بێت، كرده‌وه‌ش له‌دژمان ئه‌نجام ده‌ده‌ن."


زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×