15 كەس لە دەستگیركراوانی دەڤەری شیلادزێ ئازادكران
  2020-01-26       1481       

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، لەو 27 هاوڵاتییەی دەڤەری شیلادزێ كە بە تۆمەتی "ئەندامبون لە پەكەكە" لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركرابون، ئەمڕۆ یەكشەممە، 15 كەسیان ئازادكران.

ئاوێنە: عەبدولستار مەجید، لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاند"پاش ئەوەی شەوی ڕابردو هەواڵی دەستگیرکردنی ٢٧ هاونیشتمانیی دەڤەری شیلادزێمان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانەوە راگەیاند، سوپاس بۆخوا ئەمڕۆ ١٥ کەسیان ئازادکران."

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ وتوشیەتی"هیوادارین هەرچی زوە ئەوانەی دیکەش ئازادبکرێن و هەر کەسێک هەر تۆمەتێکی لەسەرە، بەیاسایی مامەڵەی لەگەڵ بکرێت و کەرامەت و کەسایەتی و مافی پارێزراو بێت."

شەوی رابردو عەبدولستار مەجید ئاشكرایكردبو، ژمارەیەك هاوڵاتی لە دەڤەری شیلادزێ لەلایەن دەزگا ئەمنییەكانەوە دەستگیركراون.

ئەو وتبوی"لە بەدواداچونێكماندا سەبارەت بەو بابەتە دەركەوت تا ئێستا 27 كەس دەستیگركراون بەپێی ئەو زانیاریانەی گەشتونەتە ئێمە، ئەو كەسانە بە تۆمەتی ئەندامبون و كاركردن بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) دەستگیركراون."

ئەوەشی خستبوەڕو"دەستگیركردنی ئەو هاوڵاتیانە لە دەڤەری شیلادزێ دوای خۆپیشاندانەكانی ساڵی رابردوی خەڵكی ئەو دەڤەرە دێت دژ بە بنكەو بارەگاكانی سوپای توركیا لەهەرێمی كوردستان بەتایبەتی لە دەڤەری شیلادزێ كە تێیدا چەند بارەگاو ئۆتۆمبێلێكی سەربازی ئەو وڵاتە سوتێنران."

عەبدولستار مەجید هێمای بۆ ئەوە كردبو كە ئەوان وەك فراكسیۆنی كۆمەڵ پێیانوایە "ئەو دەستگیركردنە هەڕەمەكیانە نایاسایین و پێویستە بوەستێنرێن و نابێت دەزگا ئەمنییەكان بۆ خزمەتی ململانێی حزبی بەكاربهێنرێن."

سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی پرسیبوی"ئایا پەكەكە لەلایەن حكومەت و یاسا كارپێكراوەكانی هەرێمی كوردستانەوە وەك گروپێكی قەدەغەو تیرۆریستی پۆلێنكراوە تاوەكو خەڵك لەسەر ئەندامبون تێیدا دەستگیربكرێت؟"و وتبوشی"ئەگەر وەڵامەكە نەخێرە، ئەی ئەم دەستگیركردنانە لەبەرچین؟"

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
بافڵ تاڵەبانی: هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەوادەی خۆیدا دەكرێت
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د: هیچ هێزێكى ئۆپۆزسیۆنى ئێرانى‌و توركى لاى ئێمه‌ تیرۆریست نین
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
مەسعود بارزانی: ناكرێ لەو وادەیەی دیاریكراوە "هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد" بەڕێوەبچێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
وتەبێژی وەزارەتی دارایی: دەستمان بە رێککارەکانی پلەبەرزکردنەوە کردوە
وەزیری نەوتی عێراق: داوامان لە حكومەتی هەرێم كردوە نەوت رادەستی سۆمۆ بكەن بۆ هەناردەكردنی
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×