ئه‌مشه‌و ئاگرێك له بازاڕێكی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌وته‌وه و تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیش سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن.
ئاگره‌كه له بازاڕی هانا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه كه‌وتوه‌ته‌وه كه تایبه‌ته به جلوبه‌رگ و پێداویستییەکانی رۆژانە، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانیش چونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و سه‌رقاڵی ئه‌وه‌ن ئاگره‌كه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن.
تائێستا ئاگره‌كه جگه‌له زیانی ماڵی، زیانی گیانیی نه‌بوه، به‌ڵام به‌وته‌ی لایه‌نه به‌رپرسه‌كان زیانێكی زۆری ماددی له دوكان و بازاڕه‌كه كه‌وتوه‌ته‌وه، تائێستاش هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه نازانرێت.