به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند ئه‌و 13
دیله داعشه فه‌ره‌نسییه‌ی كه هه‌فته‌ی رابردو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای
دیموكرات(هه‌سه‌ده)وه راده‌ستی وڵاته‌كه‌ی كراون، له عێراق دادگایی ده‌كرێن.
ئاوێنه: به‌پێی هه‌واڵیكی فرانس 24، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، به‌رهه‌م ساڵح، له‌پاریس له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ ئیمانوێل
ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسادا، رایگه‌یاند؛ ئه‌و دیله داعشه فه‌ره‌نسیانه تۆمه‌تبارن
به ئه‌نجامدانی هێرش بۆ سه‌ر عێراقییه‌كان و دامه‌زراوه عێراقییه‌كان، بۆیه به‌پێی
یاسا عێراقییه‌كان دادگایی ده‌كرێن.
وتیشی"له‌مباره‌یه‌وه ئێمه له‌سنوری یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا
ره‌فتار ده‌كه‌ین."
فه‌ره‌نسا پێی وایه ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه له‌سوریاو
عێراق ده‌ستبه‌سه‌رن ده‌بێت له‌و وڵاتانه دادگایی بكرێن، ئه‌وه‌ش هه‌ڵوێستێكه كه
ره‌خنه‌گرانی پێیانوایه واده‌كات ئه‌و هاوڵاتیانه روبه‌ڕوی سزای له‌سێداره‌دان
ببنه‌وه كه یاسایه‌كه‌ی قه‌ده‌غه‌كراوه له‌فه‌ره‌نسا.
ماكرۆن ئه‌مڕۆ له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا هه‌مان
هه‌ڵوێستی وڵاته‌كه‌ی دوپاتكرده‌وه‌و رایگه‌یاند"كاره‌كه جێهێڵراوه بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی
ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری لێبده‌ن، ئه‌گه‌ر له‌وێ دادگایی
كران."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش وتی"ئه‌و كه‌سانه ده‌توانن سود له
به‌رگری لێكردنیان له‌لایه‌ن كونسوڵخانه‌كانیانه‌وه ببینن."
ماكرۆن هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی
داهاتودا سه‌ردانی عێراق ده‌كات.