خۆپیشاندەرێکی دیکە بە گوللـەی هێزە ئەمنییەکان لە بەغداد کوژرا
  2020-01-27       480       
سەرچاوەیەکی پزیشکی رایگەیاند کە خۆپیشاندەرێکی دیکە بەگوللـەی هێزە ئەمنییەکان لە ناوەڕاستی بەغداد کوژراوە.

ئاوێنە: سەرچاوەکە کە لە چوارچێوەی تیمە خۆبەشەکانی فریاکەوتن لە گۆڕەپانی تەحریر کار دەکات لە لێدوانێکدا بۆ وتی، "خۆپیشاندەرێکی دیکە لە گۆڕەپانی وەسبە ناوەڕاستی بەغداد گوللـەی هێزە ئەمنییەکان بەر سەری کەوتووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە".

ئاشکرایشیکرد ژمارەی ئەو خۆپیشاندەرانەی کە دوێنێ یەکشەممە بەهۆی گازی فرمێسکڕیژ و گوللـەی هێزە ئەمنییەکان لە ناوەڕاستی بەغدا برینداربوون بەرزبووەتەوە بۆ ٣٣ کەس.

لای خۆیەوە چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی بەغداد، عەدنان حەدیدی رایگەیاند کە دوێنێ هێزە ئەمنییەکان گوللـەی راستەقینە و گازی فرمێسکڕێژیان بەرامبەر بە خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی وەسبە بەکارهێنابوو.

عەدنان حەدیدی باسی لەوەیشکرد کە هەر دوێنێ هێزە ئەمنییەکان لە گۆڕەپانی خەلانی و وەسبە نزیکببوونەوە بۆ ئەوەی پردی سەنک بەڕووی هاتوچۆدا بکەنەوە کە لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخراوە.

دوێنێ یەکشەممە کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاندبوو کە لەمیانی دوو رۆژی رابردوودا، ١٢ خۆپیشاندەر لە بەغداد کوژراون.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×