ئەمەریكا داوایەك لە حكومەتی عێراق دەكات
  2020-01-27       454       

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایدەگەیەنێت "دۆخی ئێستای عێراق بەھۆی میلیشیاكانی سەربە ئێران ئاڵۆزە"، داواش لە حكوومەتی عێراق دەكات باڵیۆزخانە و بەرژەوەندییەكانی بپارێزێت.

ئاوێنه‌: لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند "دۆخی ئاڵۆزی ئێستای عێراق، بەھۆی میلیاشیاكانی سەر بە ئێرانەوەیە و لە مانگی ئەیلوولی رابردووەوە 14 جار ئێران و میلیشیاكانی سەر بەو وڵاتە ھێرشیان كردووەتە سەر باڵیۆزخانەكەمان لە عێراق".

داواش لە حكوومەتی عێراق دەكات، ئەركەكانی بەجێبھێنێت لە پارێزگاریكردنی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژە بەوەشدەكات "تا ئێستاش دۆخی ئەمنی ئاڵۆزە و گرووپە چەكدارەكانی سەر بە ئێران ھەڕەشەن، بۆیە لە حاڵەتی ھۆشداریداین و چاومان لەسەر دۆخەكەیە".

درەنگانی شەوی رابردوو بە سێ مووشەك ھێرشێكی مووشەكی كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریكا لە بەغدا. بەپێی ھەواڵی میدیاكانی عێراق كەسێك بریندار بووە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×