مەلا مەزهەر ئازاد كرا
  2020-01-27       2038       
لە دادگای چواری هەولێر دوای تەواوبوونی دادگا لە بینینی بەڵگە و شاهیدەكان، بڕیاری ئازاكردن بۆ مەلا مەزهەر دەرچوو.

ئاوێنە: ئەمڕۆ دووشەم 27ـی كانوونی دووەم، لە بەردەم دادگای هەولێر ئاسۆ هاشم پارێزەری مەلا مەزهەر ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دادوەر سەرجەم بەڵگەكانی بینی و سەرجەم شاهیدەكانیش ئامادە بوون، بۆیە دادگا بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە لەبارەی داوا یاساییەكەی ئەو ڕێكخراوەی ژنان، بڕیاری دا بە ئازادکردنی مەلا مەزھەر خوراسانی.

مەلا مەزهەر خوراسانی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسی وتی، داواكارم لە سەرجەم ئەوانەی ئەمڕۆ سكاڵای یاساییان تۆمار كردبوو، تا شەشی شوبات داوای لێبوردن بكەن و منیش لێیان خۆش دەبم، هەڕەشەی ئەوەشی كرد ئەگەر رێكخراوەكانی ژنان داوای لێبوردن نەكەن ئەو سكاڵا لەسەریان تۆمار دەكات.

رێكخراوەكانی ژنان‌ نیگەرانن لەوەی مەلا مەزھەر بانگەشەی بۆ فرەژنی كردووە، ئەو ڕێکخراوانە مەلاکە بەوە تۆمەتبار دەکەن چەندین جار بە شێوازی جۆراوجۆر تەشھیری بە ژنان کردوە.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×