سەرۆکی هەرێم پەیامێکی بڵاوکردەوە
  2020-01-27       528       
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "رێگایەکی درێژترمان لەپێشە تاوەکو خەڵکی بە ئامانجکراو لە سەرتاسەری جیهان لە جینۆساید بپارێزرێن".

ئاوێنە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی رۆژی رێزگرتن لە کۆمەڵکوژی جوولەکەکان پەیامێکی ئاراستەی رای گشتی کرد.

نێچیرڤان بارزانی لە پەیامەکەیدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە هێشتا زۆری ماوە کار بکرێت بۆ ئەوەی رێگری لە دووبارە بوونەوەی جینۆساید بکرێت.

لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان هاتووە کە “رۆژی یادکردنەوەی هۆلۆکۆست بە بێرمان دێنێتەوە کە مرۆڤایەتی کاری زۆری کردووە بە مەبەستی وەستاندنی جینۆساید و بیرکردنەوە لە قوربانییەکانی”.

سەرۆکی هەرێم لە پەیامەکەیدا رادەگەیەنێت کە “بەداخەوە رێگایەکی درێژترمان لەپێشە تاوەکو خەڵکی بە ئامانجکراو لە سەرتاسەری جیهان لە جینۆساید بپارێزرێن”.

نیچیرڤان بارزانی هەروەها لە پەیامەکەیدا هاشتاگی NeverAgainی بە مانای رێگری لە دووبارە بوونەوەی جینۆساید بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت “دەبێت بڵێین نابێت هەرگیز ئەمە دووبارە ببێتەوە، ئەوەش بە سیاسەت و میکانیزمی گونجاو دەبێت”.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×