2020-01-27   660     
به‌پێی هه‌واڵێكی ئاژانسه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، توركیا به مه‌به‌ستی دابڕینی گرێ سپی و كۆبانێ له‌یه‌ك، ده‌ستی به دروستكردنی دیوارێك كردووه، له نێوان ئه‌و دوو ناچه‌یه‌دا.
ئاوێنە: به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و دیواره به درێژایی 14 كیلۆمه‌تر له ناوه‌ندی گرێ سپی و له نێوان گوندی كه‌نداڵ و جه‌له‌بێ به‌دووری كیلۆمه‌ترێك له باشوری سنووری توركیا ده‌ست به دروستكردنی كراوه، سوپای توركیاش به درێژایی ئه‌و سنووره ده‌ستی به لێدان و هه‌ڵكه‌ندنی خه‌نده‌ق كردووه.
ئه‌وه‌ش له كاتێكدایه له 18ی نیسانی سالچی رابردو حكومه‌تی توركیا، به مه‌به‌ستی دابڕینی عه‌فرین له سوریا دیوارێكی دروستكردبوو، ئه‌و دیواره‌شی ئێستا له گرێ سپی دروست ده‌كرێت، هه‌مان ئامانجی هه‌یه و به‌مه‌به‌ستی دابه‌شكردنی خاكی سوریا و لكاندنی به توركیاوه‌یه