تەقە لە ماڵی بەڕێوەبەری رۆشنبیری هەڵەبجە دەکرێت
  2020-01-27       869       
شەوی رابردوو لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە بە چەکی كلاشنکۆف تەقە لە ماڵی بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە دەکرێت.

ئاوێنە:بەڕیوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ: شەوی رابردوو ٢٦-١-٢٠٢٠ لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە کە ماتوڕسکیلێکیان پێبوە، تەقە لە ماڵی پەروێز نیاز ئەسکەندەر بەڕێوەبەری رۆشنبیری و هونەری هەڵەبجە دەکڕیت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە تەقەکان بە چەکی کڵاشنکۆف کراوەو چەند گوللەیەک نراوە بە ماڵەکەیەوەو هیچ زیانێکی گیانی نەبوە.

هاوکات هەر لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بە دەستگیرکردنی کەسێک کراوە کەبەناوی کاری خێرخوازییەوە زنجیرێک و دوانزە لیرەی ئاڵتونی لە ژنێک وەرگرتوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×