عەلی قەرەداغی: كوشتی خۆپیشاندەران لەعێراق تاوانێكی ناهەقە
  2020-01-27       729       

عەلی قەرەداغی، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیھانیی زانایانی ئیسلامی ڕایگەیاند، ئەوەی لە عیراق ڕودەدات لە كوشتنی خۆپیشاندەران تاوانێکی ناهەقە دەرهەقیان دەكرێت.

ئاوێنە: عەلی قەرەداغی لە پەیامێکیدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی"ئەوەی كە رو دەدات لەعێراق سەبارەت بەكوشتنی خۆپیشاندەران تاوانێكە دەرهەقیان دەكرێت بەناحەق،  ئەركی دەزگا ئەمینەكانی حكومەتە پارێزگاریان لێ بكەن".

عەلی قەرەداغی داواشی لەلایەن سیاسییەكان كردوە بەزوترین كات حكومەتێك پێكبهێنن كە داواكانی خۆپیشاندەرانی تێدا بەدیبهێنرێت.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×