عەبدولمەهدی و پۆمپیۆ جەخت لەرێگریكردن لەهێرشكردنە سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكان دەكەنەوە
  2020-01-27       761       

عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق و مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا ئیدانەی دەستدرێژییەكان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا دەكەن و رێكار بگیرێتەبەر بۆ رێگەگرتن لە دەستدرێژیكردنە سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكان.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە، عادل عەبدولمەهدی پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەلایەن مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاوە پێگەیشتوە.

لەمیانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا هەردولا جەختیان لەسەر پەیوەندییە دۆستانەكانی نێوان هەردو وڵات و ئیدانەكردنی دەستدرێژییەكان بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا كردۆتەوە.
هەروەك جەختیشیان لەسەر بەهێزكردنی رێكارەكانی ئەو هێزە عێراقیانە كردۆتەوە كە بەرپرسن لە پاراستنی باڵیۆزخانەكە.

هەروەها پێداگریشیان كردوە لەسەر بەدواداچونی لێكۆڵینەوەكان و گرتنەبەری رێكار بۆ رێگریكردن لە دەستدرێژییەكان بۆ سەر نوێنەرایەتییە دیپلۆماتییەكان و روبەڕوكردنەوەی ئەنجامدەرانی دەستدرێژییەكان بە یاسا.

لای خۆیشییەوە سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەتكیدی لەسەر گرنگی هێوركردنەوەی ناوچەكەو رێزگرتنی هەموان لە سەروەری عێراق و بڕیارەكانی و دەستوەرنەدان لە كاروباری ناوخۆی وڵات و هەوڵی جدی بۆ بەدیهێنانی ئەمانە كردۆتەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریكاش جەختی لە ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆی جدی سەبارەت بە بونی هێزە بیانییەكان لەعێراق و هاریكاریكردن بۆ بەدیهێنانی سەروەری عێراق كردۆتەوە.


زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×